jetAudio Basic 8.1.4   

JetAudio یەکێکە لەو نەرمەواڵانەی کە زۆر بەنێوبانگە کە نزیک بە تەواوی فۆرمەتەکانی دەنگ بە باشترین شێوە ساپۆرت دەکات و بە قەبارەیەکی کەمەوە باشترین ئیمکانات بۆ بەکارهێنەر دابین دەکات.ئەم پرۆگرامە بۆ لێدانی فایلە دەنگییەکان بە کەیفییەتێکی زۆر باش بۆتە یەکێک لە ناسراوترین پرۆگرامی ئەو بوارە کە لە لایەن بەکارهێنەرەوە زۆر جێگای بایەخە. ئەم پرۆگرامە لە لایەن کۆمپانیاکەوە هاوکات بە دوو شێوەی Basic و Plus بەرهەم هاتوە. بێگوومان دەزانن کە نوسخەی Plus کە بە پارەیە ئمکاناتێکی زۆرتری بە نیسبەت بە Basic هەیە کە ئێمە نوسخەی Basicمان داناوە بۆ داگرتن. بەڵام ئەوە نابێتە هۆی ئەوەی کە لە بایەخی ئەم کەم بکاتەوە . بە دڵنیایەوە بە داگرتنی ئەم بەرنامە خۆراییە بۆتان دەردەکەوێ کە بە چەندین توانای جۆراوجۆر چەندە بە نیسبەت پرۆگرامە هاوشێوەکانی باشتر و بە نرخترە و...!

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 37.85MB
File ver    : 8.1.4
File format : exe
Date Added  : Aug 16, 2011
Last viewed : Jan 02th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: 2000 / XP / Vista / 7
Photo DVD Maker v8.53   

درووست کردنی دی وی دی ئسلایدشۆ ئەوێستاکە بۆتە کارێکی ئاسایی و رادەی ئەو ئامرازانەی کە لەم بوارە دا هاتوونەتە بەرهەم زۆر و جۆراوجۆرن کە بۆتە هۆی ئەوەی هەر بەکارهێنەرێک زۆر بە هاسانی بتوانێ بە چەند کرتە کردنێک جوانترین لەوحی پەستێنراوی ئسلایدشۆ بخووڵقێنێ، بە چەشنێک کە لە سەر تەواوی پلەیرەکان لێبدرێت و ببینرێت. لە ناو ئەم ئامرازانە دا پرۆگرامی Photo DVD Maker دەتوانێ بە کەڵک وەرگرتن لەو تواناییانەی کە هەیێتی، جوانترین ئسلاید شۆی وێنەیی تەراحی بکات بە چەشنێک کە لە سەرهەموو جۆری پلەیرەکان لێبدرێت و ببینرێت.
هەبوونی توانایی دانانی مێنۆی فلاش بۆ ئسلاید شۆیەکان، وێرای دانانی موزیک، ئفێکتی زۆر سەرنج راکێش لە کاتی نیشاندانی وێنەکان، هەمووی تەنیا بە چەند کرتە کردنێکی هاسان لە کاتی درووستکردنی ئسلاید شۆیەکاندا دەخوڵقێنرێن. ئەم ئامرازە بە کەیفییەتێکی چاوەروان نەکراو ئسلاید شۆیەکان دەهێنێتە بەرهەم و بۆ رایت کردنیش دەتوانێ لە سەر هەر دوو لەوحی پەستێنراوی CD وDVD، هەڵبستێ بە سووتاندنیان, بە چەشنێک کە بتوانرێ لە سەر هەموو چەشنەکانی پلەیر لێبدرێ و نیشان بدرێت. کارپێکردنی هاسانی ئەم ئامرازە و هەبوونی رواڵەتێکی ساکار، دو تایبەتمەندی تری ئەم پرۆگرامەن. جێگەی سەرنجە کە ئەم ئامرازە پشتگری لە هەموو سیستەمەکانی پۆرتابڵ و هەروەها پشتیوانی لە دوو سیستەمی PAL و NTSC دەکات. و...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 27.0 MB
File ver    : 8.53
File format : exe
Date Added  : Oct. 28, 2011
Last viewed : Jan 02th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
MediaConverter 7.5   

Arcsoft MediaConverter ئامرازێکی بەهێزی گۆڕینی فۆرمەتەکانی دەنگ و رەنگە کە هاسان کارپێکردنی یێکێک لە تایبەتمەندییەکانی گرینگی ئەم ئامرازە بە هەژمار دەکرێ. ئەم ئامرازە هاو کات لە گەڵ ساکار بوونی دا پشتگری لە نزیک بە تەواوی فۆرمەتەکانی ویدئۆیی و هەروەها فۆرمەتەکانی دەنگ دەکات و بە هۆی قەبارەی کەمی و ئۆلگووریتمەکانی کە لە درووست بوونیدا بەکارهێنراون خێرایی باشی لە کۆنڤێرتکردنی فایلەکان دا هەیە.
گوونجان لە گەڵ هەر چەشنە سیستەمێکی ئیجرایی فایلەکانی دەنگ و رەنگی هەڵگرتەنی (portable*) و هەروەها هەر چەشنە مۆبایلێک لە تایبەتمەندییەکانیتری ئەم ئامرازەن کە پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکات. دانەبەزینی چۆنیێتی لە کاتی کۆنڤێرت دا، توانایی تایبەتیکردن بۆ وەدەست هێنانی چۆنیێتی و قەبارەی دڵخواز لە دیکەی تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازەن.
خالێکی تری زۆر گرینگی ئەم ئامرازە هاوئاهەنگیە لە گەڵ فیلمەکانی دوو رەهەندی و سێ رەهەندی، کە ئەمرۆکە دەبێ زۆر بایەخ و سەرنجی پێ بدرێت. ئەم ئامرازە هەروەها لە گەڵ رێکخەر(processor*)ـەکانی سەرەکی سیستەم وێرای رێکخەرەکانی گرافیکی گوونجاویێکی تایبەتی هەیە کە لە کاتی کۆنڤێرتکردن دا دەتوانێ ئەو پەڕی کارایی (Performance) پێشکەش بە بەکارهێنەران بکات.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 20,0 MB
File ver    : 7.5.0.114
File format : exe
Date Added  : Mar 23rd, 2012
Last viewed : Jan 02th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Dexpot 1.6   

Dexpot ئەو ئامرازەیە کە رێگە دەدات هەتا ٢٠ روومێز(*Desktop)ی جیا جیا لە سەر سیستەم بە پاشبنەمای جیاواز و سکرین سێروێری سەربەخۆ و رێکخستنەکانی دڵخواز پێک بهێنن و هەر یێک لە وان بۆ مەبەستی جیاواز بە کار بهێنن. بۆ وێنە یێکیان بۆ بەڵگەنامەکان، ئەوەی تریان بۆ گەران لە ناو نێت دا، و ئەوەی تر بۆ بەکارهێنانی کایەکانی ئینترنێتی و...هەتا کۆتایی بەم چەشنە بە کار بهێنن و هەروەها زۆر بە هاسانی و بە کەڵک وەرگرتن لە کلیلەکانی نێوانبڕ کە بۆخۆتان هەڵیدەبژێن لە روومێزێکەوە بۆ روومێزێکیتر بچن و هەر بەم هاسانییە فایلێک لە روومێزێکەوە بۆ روومێزێکیتر رابگوێزن.
ئەم ئامرازە بۆ ئەو کەسانەی کە پێژمێر(*Computer)ەکەیان لە لایەن کەسی ترەوە بەکاردەهێنرێت زۆر بەکەڵکە. بەم ئامرازە بەکارهێنەران دەتوانن هەریێکەوە روومێزی تایبەت بە خۆیان هەبێ و بە سەلیقەی خۆیان رێکی بخەن و سکرین سێروێر و پاشبنەمای تایبەت بە خۆیان دابمەزرینن. جگە لەوانەش خاوەن پێژمێر خۆی دەتوانی لە هەر روومێزێک بۆ کارێکی تایبەتی خۆی کەڵکی لێوەربگرێت و هێزی کاریی خۆی و سیستەم بەرز بکاتەوە.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 3.86 MB
File ver    : 1.6.8 Build 2266
File format : exe
Date Added  : Mar 21st 2012
Last viewed : Jan 02th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: 2000/XP/2003 and Vista/2008/7 incl. x64
Orbit downloader 4.1.1   

Orbit Downloader بەرنامەیێکی خۆراییە بۆ داگرتنی فایل بە خێرایێکی زۆر. ئەم نەرمەواڵەیە زۆر ساکار و کەم قەبارە تەراحی کراوە. بەرنامەی داگرتنی ئۆربیت بە پێی تێکنۆلۆژی P2P و Download لە سەرچاوەگەلی جیاواز توانایی هەیە بۆ پشتگری لە پڕۆتۆلەکانی HTTP, HTTPS, FTP, MMS and RTSP. بە یارمەتی ئەم پرۆگرامە دەتوانن هەموو شتێک داگرن، لە کایە و کلیپە فلاشەکان بگرە هەتا Viedo ی ماڵپەرەکانی YouTube, Google, Metacafe, MySpace یان File کانی RapidShare و Streaming Video .بێگومان ئەم پرۆگرامە جێگای سەرنجی زۆربەی ئەو کەسانەیە کە سەروکاریان دەگەڵ داگرتن هەیە. یەکێک لە خاڵە بەرچاوەکانی ئەم پرۆگرامە کرداری ++Grab ـە،بەم کردارە دەتوانین هەر چەشنە فایلێک، فلاش یان فیلم یا موزیک کە ئیمکانی داگرتنی نییە و تەنیا بە شێوەی ئۆنڵاین دەتوانین کەڵکیان لێ وەرگرین، دابگرین. بۆ وێنە فیلمەکانی ماڵپەری یاهوو کە بەهێچ جۆرێک داناگیرێن، ئەم بەرنامەیە لینکی ئەسڵی دەدۆزێتەوەو دایاندەگرێت.
نوێترین تایبەتمەندی لکێنراو بۆ ئەم نووسخەیە بریتین لە داگرتنی موزیکە ئۆنلاینەکان لە ماڵپەرەکانی Support Social Music Download: Pandora, Yahoo, Myspace, IMEEM, Radioblogclub, Lala and more و ...
توانایی داگرتنی ویدئۆ ئۆنڵاینەکان لە ماڵپەرەکانی Youtube, Dailymotion, Myspace, Yahoo, Metacafe, Google و ... یەک دونیا تایبەتمەندیتر

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 4.32 MB
File ver    : 4.1.1.19
File format : exe
Date Added  : Oct.30, 2012
Last viewed : Jan 02th, 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: NT / 2000 / XP / 2003 / Vista / 7